نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی بولیوود سوناکشی تەمەن ٢٨ ساڵ بۆ وێنەگرتنێکی تایبەت بە گۆڤارێک، بەشێوەییەکی زۆر سیحراوی دەرکەوت.
سوناکشی، بۆ دەرکەوتنی لەسەر بەرگی گۆڤارەکە بە جل وبەرگی هندیەوە ئامادە بوو. دورینی جلو بەرگەکەی لە لایەن دیزاینەری “بەناوبانگ ئەنیتا دونجرا بوو”.
مەبەستی گۆڤارەکە، جگە لە وێنەگرتن دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ سوناکشی ئەنجام دا لەسەر کارو چالاکیەکانی داهاتوی.
شایەنی باسە، سوناکشی لە ئێستادا سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمە نوێکەیەتی بەناوی Force 2، لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگ “جون ئەبراهام”، کە بریارە لە هەمان ساڵدا لە هۆڵەکانی سینەما نیشان بدرێت.




