نوچە-شفقنا
نوری مالیکی، سەرۆکی ئێئتلافی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥-٥رایگەیاند ئەو کەسانەی کە هیرشیان کردە سەر پەرلەمان، نابێ لە رەوتی سیاسی عێراق جێگەیان بۆ بکرێتەوە مەگەر ئەوەی کە بکەونە سەر راستە رێ.
بە گویرەی سومرە نیوز، مالیکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر .قەیرانە سیاسیەکانی عێراقی گەڕاندۆتەوە بۆ فریوکاری و خەڵەتاندن و بەلارێدابردنی راوبۆچوونی خەڵک و گەیشتن بە رابەرایەتی و دەڵێت، کەسانێک کە هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق نابێ لە رەوتی سیاسی عێراق جێگە وپێگەیەکیان هەبێ.