رابەری ئێران: رۆژئاوا پشتگیریی داعش دەکات

0

نوچە-رادیۆ فەردا

عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای رەخنە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، وڵاتانی رۆژئاوایی بە پشتیوانی داعش ناو دەبات.

عەلی خامەنەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥-٥لە وتارێکدا بە بۆنەی  جەژنی مەبعەس گوتویەتی: وڵاتانی رۆژئاوایی بە رواڵەت هاوپەیمانییەکیان لە دژی داعش پێکهێناوە، لە کاتێکدا ئەم وڵاتانە پشتیوانی دەوڵەتی ئیسلامی داعشن.

لە ناوەڕاستی ٢٠١٤ بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا و عێراق، هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش پێکهاتوو لە ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان بە سەرکردایەتی ئەمریکا پێکهات.

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها دەڵێت: سیاسەتی فەرمی ئەمریکا لە دژی ئیسلام و ئێران و شیعەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com