پارتی کۆماریخوازی تورکیا: ئەردۆغان کودەتای کرد

0

نوچە-فارس

کەماڵ کلیچدار ئۆغڵٶ، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی کۆماریخوازی گەلی تورکیا دەڵێت، دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا کودەتایەک بووە کە لە لایەن کۆشكی سەرۆککۆمارییەوە بەرێوەچووە.

لە یەکەمین کاردانەوە ناوخۆییەکان، بەرامبەر بە  بابەتی دەست لە کارکێشانەوەی ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەرکردەی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی دەڵێت، ئەمە کودەتای کۆشکی سەرۆککۆماری بووە.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، ئەمڕۆ پینجشەممە ٥-٥ لە میانەی کۆنفڕاسنێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، لە کۆنگرەی نائاسایی پارتی دادوگەشەپێدان وەک سەرۆکی ئەم پارتە دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەڵدەگرێ.

بە گوێرەی راپۆرتی میدیاکان،هۆی دەست لە کارکێشانەوەی داود ئۆغڵو لە پەیوەندی لە گەل ناکۆکی ناوبراو لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باس کراوە.

هەر چەند داود ئۆغڵو لەم بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.

کەماڵ کلیچدار ئۆغڵو لەم بارەو ەگوتویەتی: نابێ بابەتی دەست لە کارکیشانەوەی ئەعمەد داود ئۆغڵو وەک بابەتێکی ناوخۆیی پارتی دادوگەشەپێدان لێکبدرێتەوە و هەموو لایەنگرانی دیموکراسی، دەبێ بەرامبەر بە کودەتای کۆشکی سەرۆککۆماری هەڵویستی جددی بگرنە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com