کامیرۆن: بیرۆکەی قەدەغەکردنی چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا گەمژانەیە

0

نوچە-فارس

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وێڕای بەرزنرخاندنی سەرکەوتنەکانی دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە دەنگدانەکان، رەتیدەکاتەوە کە داوای لێبوردنی لە ترامپ کردبێت، دوای ئەوەی کە بۆچووونی ترامپی سەبارەت بە قەدەغەکردنی چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا، بە نادروست و گەمژانە وەسف کردبوو.

لە کاتێکدا ئەمڕۆ لە بەریتانیا هەڵبژارنەکانی خۆجێی ئەنجومەن و شارەوانیەکان لە بەریتانیا بەرێوە چوو، میدیاکانی ئەم وڵاتە داوای لێبوردنی کامیرۆنیان لە دۆناڵد ترامپ خستە رۆژەڤەوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، دەیڤید کامێرۆن لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێک کە ئایا داوای لیبورنی لە ترامپ کردووە یان نا، رایگەیاندووە کە سەبارەت بەم بابەتە بە هیچ شێوەیەک داوای لێبوردنی لە دۆناڵد ترامپ نەکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com