نوچەنێت
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لاوی، نه‌خشه‌رێگایه‌كی پێشنیار كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی عێراق، گرنگترینیان پێكهێنانی حكومه‌تێكی رزگاركردنی نیشتیمانیی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
له به‌یننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانێتی تیشتیمانی پێشنیار ده‌كات، كۆمسیۆنێكی نوێی هه‌ڵبژاردن دروستبكرێت ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بێت و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی، و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنه نوێیه‌كه كه‌سی پسپۆڕ و پارێزگار تایبه‌ت مه‌ندبن له سه‌رجه‌م شارەکاندا.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی پێكبهێنرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌ركار بێت، هه‌وره‌ها ده‌بێت ماوه‌ی حكومه‌ته‌كه دیاری كراوبێت و له ساڵێك یان ساڵ‌و نیوێك زیاتر نه‌بێت، ئه‌ندامانیشی بۆیان نه‌بێت خۆیان هه‌ڵبژێرن.
له به‌یاننامه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌لاویدا هاتووه، پێویست ده‌بێت كه حكومه‌تی داهاتوو گرنگی بدات به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و كاریش له‌سه‌ر باشكردنی ژێر خانی ئابووری و بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران.
هەروەها داوادەکات، یاسایه‌كی نوێ ده‌ربكرێت گره‌نتی به‌دی هێنانی دادپه‌روه‌ری و ده‌ستپاكی و رێز له ئیراده‌تی خه‌ڵی عێراق بگرێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بۆ گره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دادپه‌روه‌رانه.