بە فەرمانی عەبادی لیوایەکی پێشمەرگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوورخرانەوە

0

نوچەنێت

بە فەرمانێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەو لیوایەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە ئەرکی پاراستنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێ سپێردرابوو، دوور خرانەوە و لە جێگەیاندا، لیوایەکی عەرەبی داندران.

بە پێێ زانیارییەکان، بە بڕیارێکی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5\5\2016، لیوای پاراستنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوور خراوەتەوە کە لیوایەکی پێشمەرگەیە و لەجیاتی ئەوان، فەوجێکی عەرەبی ناردووتە شوێنیان.

ئەو بڕیارەکە بەبێ ئاگاداری سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و، لێژنەی ئەمنی و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دراوە.

سایانی ئاماژە پێکردنە، ئەو پێشمەرگانە لە رۆژی پەرلاماردانی پەرلەمانی عیراقدا، گیانی پەرلەمانتارانی کوردیان پاراست و نەیانهێشت بکەونە بەر پەلاماری خۆپیشاندەران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com