نوچە-مێهر
سەرۆککۆماری سوریا لە وتارێکدا، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە سەرکەوتنی ئەم وڵاتە بە سەر تیرۆریستان بە قازانجی ناوچە و جیهانە دەڵێت: پشتیوانی گەل و وڵاتی روسیا لە دیمەشق جێی رێز و پێزانینە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی سانا، بەشار ئەسەد، وێڕای بەرزنرخاندنی پشتیوانی و هاوکاریەکانی روسیا بۆ وڵاتەکەی، باس لەوە دەکات کە ئەم پشتگیریەی روسیا بە ئاراستەو درێژەی ئیرادەی گەلی روسیایە لە پێناو روبەروبوونەوەی ستەم و داگیرکاری.
بەشار ئەسەد جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سەرباری دوژمنایەتی هەندێ لایەن و وڵاتانی پشتیوانیان پێداگری لەوە دەکەینەوە کە دەبی دوژمنانی روسیا لەم وڵاتە وەدەربنێین.