نوچەنێت
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش رایدەگەیێنێت: گرتنەوەی بەشیر بەهاوکاری پێشمەرگە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، سەرکەوتنێکی گەورەیە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بەغدا، ستیڤن وارن گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ئەنبار بەردەوامە و داعش لە چەند رۆژی رابردوودا، لە میحوەرەکانی کەرکوک و مەخموور تووشی شکستی گەورە بوو و زیاتر لە 6 مانگە رێگەمان لە گەیشتنی یارمەتی بۆ داعش گرتووە.