نوچە-ئیسنا
وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵیت: بە دووری دەزانم تورکیا و سعودیە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا بەرێوە ببەن. ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە هێزی ئاسمانی روسیا لەم وڵاتە جێگیرە.
سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا لە وتوویژ لە گەڵ ریانۆڤستی سەبارەت بە قەیرانی سوریا گوتویەتی: بەو شێوەی کە تورکیا هاوپەیمانی ئەمریکایە، بەشار ئەسەد هاوپەیمانی روسیا نییە. ئەسەد هاوپەیمانی ئێمە نییە و ئێمە تەنها لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم یارمەتی ئەم وڵاتە دەدەین.
سەرۆکی سەزگای دبلۆماسی روسیا ئەوەش دەخاتە روو، کە لە ئەگەری دەسپتێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتیی سوریا لە جنیف لە ئارادایە، بەڵام پێیوایە کە هیشتا هەلومەرجی پێویست بۆ ئەنجامی گفتوگۆی راستەوخۆ لە نیوان لایەنەکان نەڕەخساوە. هۆیەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەوەسی دژبەرانی سوریا بە تایبەت ئەو گروپانەی کە لە ژێر کاریگەری تورکیادان.
سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها بە ریانۆڤێستی راگەیاندووە، کە دانیشتنی گروپی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە سوریا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو بەرێوەدەچێت.