نوچە-بی بی سی
سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە،٥ -٥ وتەبیژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە شەوی رابردوودا فڕۆکەسەربازیەکانی ئەم وڵاتە، چوار بارەگای حەماسیان لە کەرتی غەزە بۆمباران کردووە.
ئاڵۆزبوونەوەی کێشە و ناکۆکیەکان لە سنووری ئیسرائیل و کەرتی غەزە، بۆتە جێی نیگەرانی و مەترسی بۆ سەر بەردەوام بوونی ئاگربەستی کۆتایی شەڕی غەزەی لە هاوینی ٢٠١٤
وتەبێژی سوپای ئسرائیل جەختی لەوە کردۆتەوە، کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە چوار بارەگا و ناوەندی حەماس، کە بریتین لە ژێرخانە تیرۆریستەکان لە باکوری کەرتی غەزە کردۆتە ئامانج. ئەم بەیانەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە روونی ئاماژەی بە ژێر خانی تیرۆریستی نەداوە و روون نییە، کە مەبەست چییە و هیچ ئاماژەیەکی بە زیانی گیانی ئەندامانی حەماس نەداوە.
رۆژی چوارشەممە، فڕۆکە سەربازیەکانی ئیسرائیل پێنج خاڵی حەماسیان لە باشوری غەزە کردە ئامانج ، سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکانی رۆژی چوارشەممە رایگەیاندووە، کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە تۆڵەی هێرش بۆ سەر خاکی ئیسرائیل بووە کە لە غەزەوە کراوەتە سەر خاکی ئەم وڵاتە.