پارتی دادوگەشەپێدان جێگرەوەی داود ئۆغڵو دیاری دەکات

0

نوچە-رادیۆ فەردا

ئەندامانی پارتی دادوگەشەپێدان، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا رۆژی چوارشەممە جەختیان لەوە کردۆتەوە کە لە دانیشتنی داهاتووی پارتەکەیاندا، جێگرەوەیەک بۆ ئەحمەد داود ئۆغڵو دەستنیشان دەکەن.

بە گوێرەی رۆیتەرز، لە کاتێکدا کە لە ماوەی رابردوودا سەبارەت لە ناکۆکیەکنای نێوان ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە چەند راپۆرتێک بڵاو بۆتەوە، دوێنێ چوارشەممە ٤مانگی مەی، ئەم دوو بەرپرسە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و نیو کۆبوونەوە.

بە پێی ئەم راپۆرتەی رۆیتەرز، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەوڵدایە سیستمی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆ سیستمی سەرۆکایەتی بگۆرێ، بەڵام داود ئۆغڵو دژایەتی خۆی لە گەڵ ئەم پلانەی سەرۆککۆماری تورکیا دەربڕیوە. دەگوترێت لە ئەگەری دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا زەمینەی جێبەجێکردنئ ئەم پلانە فەراهەم دەبێت.

ئەندامێکی پارتی دادوگەشەپێدان بە رۆیتەرزی گوتووە: سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی داهاتووی  گەیشتوونەتە رێککەوتن. پێیشم وانییە داود ئۆغڵو جارێکی دیکە بۆ پۆستەکەی هەڵبژێردرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com