نوچەنێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌كی لیوای 30 سوپای عیراق له بۆردوومانێكی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له فه‌لوجه كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ری سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به هاوه‌ن ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی بۆردوومانكردووه كه له ناوچه‌كانی نێوان عامریه‌ی فه‌لوجه و یه‌كتربڕی سه‌لام، به‌ره‌و قه‌زای فه‌لوجه پێشڕه‌وییان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌كی لیوای 30 هێزه‌كانی سوپای عیراق كوژراوه.
هاوكات لیوا روكن ئیسماعیل ئه‌لمه‌حلاوی فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی سوپا هه‌ڵمه‌تی سێیه‌می پڕۆسه‌ی رزگاركردنی ناوچه‌كانی باشووری فه‌لوجه ده‌ستپێده‌كه‌ن.