زاڵمای خەلیلزاد
کاتی گفتوگۆی جددی لە گەڵ ئێران سەبارەت بە عێراق هاتووە.ئەم قەیرانە کاردەکاتە سەر شەڕی دژە داعش و ئابوری عێراق لاوازتر دەکات و خێرایی دەبەخشێتە دابەشبوونی ئەم وڵاتە. قەیرانی ئستای عێراق لە ئەگەری هاوکارینەکردنی ئەمریکا ، سیستانی دەتوانێ یەکپارچەیی سیتمی سیاسی ئەم وڵاتە لە ناوببات کە لە لایەن ئەمریکاوە دارێژڕاوە.
ئەم قەیرانە هاوکات دەتوانێ رێگە بۆ داگیرکردنی هەمیشەیی عێراق، لە لایەن داعشەوە فەراهەم بکات و هێزە تیرۆریستیەکانی دژە بە ئەمریکا بێباکتر بکات.
واشنتۆن بۆ خۆبەدوور گرتن لە وەها چارەنووسێک پێویستی بە ئێران هەیە. ئێرانیش دەبێ بە هەمان رادەی کە ئەمریکا دەیەوی خوازیاری سەقامگیری عێراق بێت، ئەگەر نا بۆ خۆشی زەرەرمەند دەبێت.
زۆربەی خەڵکی عێراق متمانەیان بە گروپە شیعە دەسەڵاتدارەکانی زاڵ بە سەر عێراقدا کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ نەماوە.ئەم گروپانە هەر لە سەرەتاوە لە نیوان سوننەکان پێگەیان نەبووە وبە هەمان رادەش پێگەیان لە نێوان کورد و لایەنگرە شیعەکانیان لاواز بووە.
ترس لە بەدەسەڵات گەیشتنی گروپە سێکۆلارەکان بۆتە هۆی توندتربوونەوەی ململانێی گروپە شیعەکان. ئایەتوڵا سیستانی کە پێشتر پشتیوانی لە سەرۆکوەزیرانی حەیدەر عەبادی کردبوو، ئێستا بە ئاشکرا دەنگی خۆی خستۆتە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەران کە لایەنگری لە چاکسازی دەکەن.ئەم هەڵوێستەی سیستانی ئەو دەرفەتەی خستۆتە بەردەم موقتەدا سەدر، کە دروشمی چاکسازی بە دەستەوە بگرێت.
سەدر بە روونی هێرشی کردۆتە سەر رکابەرە شیعەکانی، بە تایبەت عەمار حەکیم، نوری مالکی وگروپە میلیشیاییەکانی وەک رێکخراوی بەدر، هەوڵدەدات بزووتنەوەی چاکسازی لە دەست سێکۆلارەکان دەربێنێ.
عەبادی هەر لە سەرەتاوە کە کابینەی تەکنۆکراتی خۆی بە بێ پشتیوانی پێشووی گروپە سیاسیەکانی ناو پەرلەمان ناساند، قومارێکی گەورەی دەستپێکرد. زۆربەی گروپە سیاسیەکان جگە لە سەدر، ئەم هەنگاوەی عەبادیان خستە ژێر پرسیارەوە.
حەکیم و مالیکی لەم دۆخەدا بە دەوای دەرفەتیکدا دەگەڕان، تا عەبادی لە کۆڵ بکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە سوننە و کورد ترسی ئەوەیان هەبوو کە لە دەوڵەتە تەکنۆکراتەکەی عەبادی جێگایان نەبێتەوە.
کاتێک تاران و واشنتۆن رونیان کردەوە، کە خوازیاری مانەوەی عەبادی لە دەسەڵاتن، گەڵاڵەیەک بۆ سازان لە لایەن چەند گروپێکی سیاسی، ئێران و ئەمریکا دەستاودەست کران کە بەو پێیە عەبادی دەیتوانی وەک سەرۆکوەزیران بمینێتەوە، بەڵام کابینەکەی کۆی پێکهاتەکان لە خۆ بگرێ. سەدر ئەم سازانەی قبوڵ نەکرد و ئەوە بوو کە لایەنگرانی رژانە سەرشەقام.
ئەگەر قەیرانی ئەمڕۆی عێراق، چارەسەر نەبێت ئەگەری هەیە موقتەدا سەدر پێکهێنانی دەوڵەتێکی ناوچەیی رابگەیەنێت،هەنگاوێک کە دەرهاویشتەی چاوەڕواننەکراوی بەدوادا دێت.
هەرێمی کوردستان رەنگە لە رێگەی بەدەستهێنانی رێککەوتنێکی نوێ، بۆ دابەشکردنی دەسەڵات لە عێراق یان راگەیاندنی ئاشکرای سەربەخۆیی لە عێراق، عەرەب جیا ببێتەوە.
دەرهاویشتەیەکی دیکەی ئەم هەنگاوەی سەدر رەنگە جێگیرکردنی حکومەتێکی سەربازی بێت، لە ئەگەری درێژەکیشانی بنبەستی سیاسی یان سەرهەڵدانی تونتوتیژی.
پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی لە ژێر دەسەڵاتی سوپا، دەتوانێ دەرهاویشتەی دیکەی بەدوادابێ، ئەمە زۆرتر گرێدراوە بە جۆنیەتی کاردانەوەی میلیشیا شیعەکان و شەخسی سیستانیەوە.
رون نییە کە سوپای عێراق، کە لە ئێستادا چەند پێگەیەکی هەیە لە رووی وەفادارییەوە لەم دۆخە بە سەلامەت دەرباز بێت. سوپایەک کە بەشێک لە فەرماندەکانی نزیکن لە مالیکی و بەشێکیشیان سەربە موقتەدا سەدرن.
دەوڵەتێکی سەربازی و چەکدار، ناتوانێ پشتیوانی هاوکاتی سیستانی و میلیشیا شیعەکانی هەبێت.ئەم ئەگەر بەهێزە کە بوون و شوێندانەری سەربازان لە سیاسەتی ناوخۆیی ببێتە هۆی وەستانی شەڕ لە دژی داعش یان ئەوەی کە ببێتە داینەمۆی جیابوونەوەی کوردەکان.
هەر چەند هەندێک کەس پێیانوایە، کە ئێران چێژ لە ناسەقامگیری عێراق وەردەگرێ بەڵام چەند هۆکارێک هەن کە ئێران لێی زەرەرمەند دەبێت. زاڵ بوونی تەواوی سەدر بە سەر دەوڵەتی عێراق دەبێتە هۆی لاوازبوونی هاوپەیمانە نزیکەکانی ئێران لە ناوچەکە. باشترین رێگا چارە وتووێژە بەو مەرجەی لە لایەن سەدرەوە پشتیوانی لی بکرێ تا کو ئارامی و هێمنی بگەڕێنێتەوە بۆ بەغداد.
ئەم بابەتە هاوکات دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی سەدر، بەڵام ئەمە سەرکەوتنی رەهای ناوبراو ناگەیێنێ.لەم سینارۆیەدا رەنگە عەبادی بتوانێ پۆستەکەی خۆی بپارێزی تا خەڵکیش هەست بەوە بکەن، کە رەوتی چاکسازی بەردەوامی پێوە دیارە. دەوڵەتێکی ئیئتیلافی نوێ هاوکات دەبێتە هۆی پێشگرتن لە دابەشکردنی عێراق لە لایەن کوردەوە.
بۆ گەیشتن بە وەها سازان و رێککەوتنێک دوو فاکتەر پێویستن:یەکەم، پشتیوانی سیستانی کە ئەمە لای ئێرانیەکان زۆر بەنرخە. دووهەم فاکتەر، گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێرانە. هاوکاری نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامێکی باشتری دەبێ لەوەی کە ئەمریکا لە گەڵ سعودیە وتورکیا راوێژ بکات. لە غەیری ئەم حاڵەتەدا ئەنقەرە و ریاز، رەنگە بۆ لاواز کردنی پێگە و هێزی شیعەکان لە ناوچەکە پەرە بەم قەیرانەی عێراق بدەن.
رون نییە کە ئایا سیستانی، ئەمریکا و ئێران دەتوانن لەم بارەوە هەماهەنگ بن یان چارەیەک نییە مەگەر ئەوەی کە وەک ئەزمونێک تاقی بکرێتەوە.