نوچەنێت
نوسەرێكی ئەمریكی باس لەوە دەكات، كە كورد لەهەرێمی كوردستان بنەمای پێویستی بۆ بەدەوڵەتبوون هەیەو بۆ سەقامگیری عێراقیش پێشنیازی دابەشكردنی دەكات.
لەڕاپۆرتێكدا، كە سایتی هێڵ سەر بەكۆنگرێسی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، جیم هانسۆن نووسەری ئەمریكی ئاماژە بەبارودۆخی سیاسیو ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دواییەی عێراق دەكاتو پێشنیار دەكات حكومەتی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لەعێراق، ڕەزامەندی دەرببڕێت لەسەر پڕۆژەی دابەشبوونی عێراق بەسەر سێ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردو سوننەو شیعەدا.
ئەو نوسەرە دەنوسێت، كورد لەئێستادا خاوەنی بنەمای پێویستە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.
هەروەها دەڵێت، شیعەكانیش لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەكرێت، بۆیە بەپێویستی دەزانێت، ئەمریكا هاوكاریی لایەنە سوننەكانی عێراق بكات بۆ یەكگرتنەوەیانو دامەزراندنی هەرێمی سوننە.