نوچەنێت
بە گوێرەی نوێترین ڕاپرسی، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن دەبێت چونکە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان ترەمپ و کلینتۆندا بەرچاودەکەوێت.
بە گوێرەی نوێترین ڕاپرسی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کە بە هاوبەشی لە لایەن CNN/ORC ئەنجامدراوە هیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکانەوەیە و ئەگەری زۆر بەهێزی هەیە ببێتە سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا.
بە گوێرەی راپرسیەکە، لەسەدا 54ی سەرکەوتنەکە بە کلینتۆن بەخشراوە و تەنها لەسەدا 41 ی ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپدان.
ڕای بەشداربووان لەسەر ئەو دوو کاندیدەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا جیاوازن، بەشێکی زۆر بەشداربووان لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ” بۆچی دەنگ دەدەنە کلینتۆن یان ترەمپ؟” وەڵامیان وابووە کە، هەڵبژاردنی هەر یەکەیان زیاتر بە هۆی دژایەتی بۆ کاندیدەکەیترە نەک پشتیوانی لە کاندیدەکەی خۆیان.
لە ڕاپرسییەکەدا 1001 کەس بەشدارییان کردووە کە 890 کەسیان ناویان لە تۆماری دەنگدەرانی ئەمریکادایە و مافی بەشداری هەڵبژاردنیان هەیە، ڕاپرسییەکە لە نێوان 28ی نیسان تا 1ی ئایار ئەنجامدراوە.