نوچەنێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەکانی مامەڵە کردن بەنەوت لە جیهاندا و دەستنیشانکردنی نرخەکانی نەوت لەبازاڕی مامەڵەکردن بەنەوتەوە گۆڕانی بەرچاوی لەچاو دوێنێ ئێوارە بەخۆیەوە بینی کاتێك دوێنێ لەگەڵ داخستنی دەرگای ئاڵۆگۆڕکردن و مامەڵەکردن بەنرخەکانی نەوتەوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بوو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەرەتای کردنەوەی دەرگای ئاڵ و گۆڕکردنی نەوت و نرخەکانی نەوت و گازدا نرخەکان بەمشێوەیە دیاریکران کاتێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی پرێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت بوو بەڵام بەو نرخەکان لە ئێستا گۆڕانی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی پرێنت بە 45 دۆلار و 33 سەنتە ،ئەمە لەکاتێكدا ئێوارەی دوێنێ و لەكاتی داخستنی بازاڕدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی پرێنت 44 دۆلار و 61 سەنت بوو.