یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بریاریدا بچێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
كوردی‌و – هه‌ولێر
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دوورودێژدا مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌باره‌ى رووداوه‌كانى ده‌ڤه‌رى بادینان دواى هه‌فته‌یه‌ك تاوتوێى چه‌ندین پێشهات و گۆرانكاریان كرد.
(مه‌ولود باوه‌موراد) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ كوردی‌و ووتى: له‌كۆبوونه‌وه‌ى دوورودرێژى ئه‌مرۆدا به‌تێروته‌سه‌لى باس له‌دیوى ناوه‌وه‌ى رووداوه‌كان و چۆنییه‌تى روودانیان و هۆكاره‌كانى دواوه‌ى كردووه، دواى هه‌ڵسه‌نگانى بارودۆخه‌كان پاش هه‌شت رۆژى رِووداوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ئه‌و بارودۆخه ناكرێت هه‌روا به‌درێژكراوه‌یى بمێنێته‌وه، بۆیه‌له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیاندا برِیارى ئه‌وه‌یان داوه بچنه‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و گرفتانه بدۆزرێنه‌وه.
له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى، باوه‌موراد ووتى: مه‌رجه‌كان پێشووتر راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام بریتین له‌پۆزشهێنانه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌و تۆمه‌تانه‌ى كه‌داویه‌ته‌پاڵ یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، دووه‌م مه‌رج بریتییه له‌وه‌ى هه‌ر ئیجرائاتێكى یاسایى ده‌كه‌وێته‌سه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێى هه‌ڵبسێت له‌رووى رێكخستنى حزبى خۆى.
مه‌رجى سێیه‌م، بریتییه له ئیجرائاتى یاسایى و دارایى كه‌ئه‌ویش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستان له‌هه‌شت خاڵ باس و خواسى لێوه‌كراوه، چواره‌م مه‌رجیش بریتییه له‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو باسیشى له‌وه‌كرد، ئه‌وان تاوانیان به‌رامبه‌ر كراوه‌و تۆمه‌تیشیان دراوه‌ته‌پاڵ، كه‌ئه‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌یه‌كگرتوه‌وه نییه.
ناوبراو پێى وابوو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ده‌م گفتوگۆكانه‌وه‌بێت، ووتیشى: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ه‌ی له‌سه‌ر داواى ئه‌وان بووه‌و په‌یامه‌كانیش له‌رێگه‌ى ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌وه‌ده‌بێت.
یه‌كگرتوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى دەکات
0
Share.