نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی سوری سولاف فواخرجی، بۆ ئەمساڵ بەشداری لە زنجیرە درامای “أحمر” دەکات، سولاڤ لە سەرکەوتنی ئەم زنجیرە درامایە زۆر دڵنیایە، لەبەر ئەوەی سولاڤ بۆ کارو چالاکیەکانی خۆی زۆر دڵنیا نەبێت لە سەرکەوتنی ، سەرنجی بینەری نەبێت هەرگیز گرێ بەست ناکات.
لەلایەکی تر سولاڤ لەپێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ، کە جگە لەو ئەکاونتە، هیچی تر بەکات ناهێنیت، وێنەیەکی ترسناکی خۆی کە بەشێکە لە زنجیرە درامای “أحمر” بڵاو کردوەتەوە بەڵام هەندێک تەکنیکی بەکار هێناوە لە رێگەی Snapchat ەوە. وا بریارە کە ئەم زنجیرە درامایە بۆ رەمەزان پێشکەش بکرێت.
