نوچە.نێت
وتەبێژ پۆلیسی لوبنان، کلۆنێل یوسف مەعەلسەلام ڕایگەیاند ” کە بەندێکیان دەستگیرکردوە ،لە ماڵێکدا لە شاری “جونییە”. مامەڵەی فرۆشتن و کۆیلایەتی سیکسی زۆرە ملێ دەیان ژنی ئاوارەبە دەیان ژنی ئاوارەی سووری دەکەن.
ئەو وتەبێژە ووتیشی کە ” ئەو ژنە ئاوارە سوریانە، ڕۆژانە ٢٠ کاتژمێر ناچار بە سێکسی زۆرەملێ کراون زۆریش ئەشکەنجە دراون.
لە لایەکی تر ڕۆژنامەی “گاردییەن” ئاشکرایکرد کە” شوێنی ئەم باندە قاچاخچیە، کە بۆ کرین فرۆشتنی ژنە ئاوارە سوریەکان بوە لە ماڵێکدا لە نهۆمی دوەمدا بوە، وە نرخی فرۆشتنی ئەم ژنانە کە بە مەبەستی کار کردن لە رێستورانگەکاندا هێناویان دواتر کاری سیکسی زۆرە ملێیان پی کردوە ،٤٥٠٠ دۆلار بوە”.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کرد کە ” ئە ژنانەی کە لەلایەن ئەم قاچاخچیانەوە بە دیل گیراون ، زۆربەی ئەو ژنانەن کە کەس و کاریان لەشەری سوریادا لە دەست داوە” .
سەرچاوەکە ئەوەی خستە روو کە بە هۆی “جەژنی شوکرانەی مەسیحییەکان”، ٤ لەو ژنانە توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و بگەنە بنکەی پۆلیس ، شوێنەکەیان ئاشکرا ببێت.
