ریاز حیجاب:لە گفتوگۆ لە گەڵ دیمەشق گەیشتووینەتە بن بەست

0

نوچە-فارس

سەرۆکی شاندی باڵای  دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت:لە گفتوگۆ لە گەڵ دیمەشق گەیشتووینەتە بن بەست.

بە گوێرەی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، ریاز حیجاب  لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی گوتویەتی، داوامان کردووە کە ئاگربەست شمولی هەموو ناوچەکانی سوریا بکات.

حیجاب ئەوەس دەخاتە روو، کە بۆ چاودێری کردنی رێککەوتن، کردەوەی توندوتیژ و ئاگربەست پێویستمان بە میکانیزمی تایبەت هەیە.

حیجاب داواکارە کە ۆمەڵگای جیهانی و بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەبێ بەرپرسایەتی راگرتنی توندوتیژیەکان لە ئەستۆ بگرن.

عیجاب هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە کەسانێک کە لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکەی سوریا رۆڵیان هەبووە سزابدرێن.

سەرۆکی شاندی باڵای  دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی ئینتقالی گوتویەتی، سەبارەت بە پێکهاتنی حکومەتێکی گشتگیر کە بەشار ئەسەدی تێدا بێت هەگیز گفتوگۆمان نەکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com