نوچه‌نێت- واشنتن پۆست
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، كه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا به حه‌ماسه‌تێكی ناپێویسته‌وه سور بوو له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی له عێراق له كاتێكی دیاریكراودا، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌مریكا كاتێك له عێراق ده‌رچوو كه نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق سیاسه‌تێكی تایفه‌گه‌ری توندی په‌یڕه‌و ده‌كرد، كه بوه هۆی پارچه پارچه بوون و له‌رزۆكی سیاسی له عێراق، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌مه بوه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رگا له‌به‌رده‌م داعشدا بكاته‌وه، پاشان ئیداره‌ی ئۆباما مالیكی دوور خسته‌وه و عه‌بادی خسته جێگاكه‌ی به‌ڵام عه‌بادیش كه ئێستا هه‌وڵی له‌ناوبردنی داعش ده‌دات پێش كۆتایی هاتنی ویلایه‌ته‌كه‌ی ئۆباما، نه‌یتوانی به‌باشی حوكمی عێراق و ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كانی بكات.