نوچه‌نێت- واشنتن پۆست و واشنتن تایمز
هه‌ردوو رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست و واشنتن تایمز، باسی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كردوه، یه‌كه‌میان داوای كردوه هاوكاری دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه بكرێت كه به پارچه پارچه بوو ناوی هێناوه، به دروست كردنی هه‌یكه‌لی كارای نوێی حوكم كردن و پارێزگاری كردنی، دووه‌میشیان داوای له باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كردوه، واز له سیاسه‌تی پله‌به‌ندی بهێنێت به‌وه‌ی كه جه‌نگی دژی داعش له پله‌ی یه‌كه‌می گرنگیپێدانی ئه‌مریكادایه، به‌ڵكو ده‌بێت په‌یكه‌ری نوێی حوكمدارێتی له‌و ناوچانه دابمه‌زرێت.
واشنتن پۆست له وتارێكی نوسه‌ر ده‌یڤد ئیگناشیۆس ده‌ڵێت، دوای تێپه‌ڕینی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ كه بوه هۆی دروستبوونی عێراق و سوریا و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی لاوازی تر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رووداوه‌كانی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دوایی به‌ڵگه‌ی تری دا به‌ده‌سته‌وه كه ئه‌و چوارچێوه داگیركاریه كۆنه‌ی كه به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا دروستی‌یان كردبوو، چیتر سودی نیه و شایه‌نی به‌رده‌وامبوون نییه.
نوسه‌ر ده‌ڵێت، ئه‌و سیستمی حوكمڕانییه‌ی كه ئه‌مریكا له ساڵی 2003 له عێراق داینا و ئێرانیش هه‌وڵێدا كاری له‌گه‌ڵ بكات، شكستی هێنا، بۆی ده‌ركه‌وت كه ناتوانێت پارێزگاری له‌و سیستمه بكات، رووداوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز وانه‌یه‌كی گرنگ بوو، به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر ململانێی نێوان شیعه و شیعه‌ی ده‌رده‌خست.
فیدرالی و كۆنفیدرالی
نوسه‌ر روونیده‌كاته‌وه، كه عێراق و سوریا به كردار دابه‌ش بوون بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دژ به یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و تایفه‌گه‌ری، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند له‌و دوو وڵاته‌دا بوونی نه‌ماوه، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ناو یه‌ك ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوودا شكست ده‌هێنێنێت، هه‌روه‌ها داوایكرد شێوازی حوكمی فیدراڵی و كۆنفیدراڵی له عێراق و سوریا په‌یڕه‌و بكرێت.
ئیگناشیۆس گوتی، راسته كاری گرنگ و له‌پێشینه بۆ جه‌نگی دژی داعشه، به‌ڵام پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌ری نوێی حوكم بن بۆ داهاتووی ئه‌و ناوچانه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێڵانه‌ی كه مارك سایكس و گۆرگیس بیكۆ له‌سه‌ر خاك كێشایان، واشنتنیش ساڵی 2003 كێشایه‌وه.
هه‌روه‌ها مانشێتی واشنتن تایمز ده‌ڵێت، جه‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر به‌رده‌وامن وه‌ك چۆن نه‌بوونی ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكاش له به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه.