نوچه‌نێت- ھەولێر
ره‌حیم ده‌راجی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی مواتن رۆژی چوارشه‌ممه داوایكرد، كه گروپێك له سه‌ركرده شیعه تێگه‌یشتوه‌كان پێك بێت به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق، بۆ دروست كردنی پرۆژه‌یه‌كی شیعه به ناونیشانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، نەخشەڕێگەیەكی چاره‌سه‌ری سیاسی بخه‌نه به‌رده‌م پێكهاته‌ی كورد و سوننه.
ده‌راجی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا لە بەغدا گوتی ” پێویسته لاپه‌ڕه‌ی چاره‌سه‌ره سیاسییه‌كه پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی دوور له‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه ساڵانی پێشوو حوكمی عێراقی كردوه بگرێته خۆ”، رونیشی كرده‌وه كه ” دۆخی سیاسی شێواوه، چاره‌سه‌ره‌كان روون نین، جیاوازی له نێوان كوتله سیاسییه‌كاندا هه‌یه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ره كردنه‌وه”.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ” هاوپه‌یمانی نیشتمانی تا ئێستاش لێكهه‌ڵوه‌شاوه، هیچ روئیا‌و ستراتیژیه‌تێكی نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك لایه‌نی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه به جددی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ داواكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران، كه پێیانوایه هۆكاری هه‌موو كێشه‌كانی عێراقه چونكه به هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی پێشوو حوكمی كرد كه عێراقی وێران كرد، خاك و داهاته‌كه‌شی له‌ده‌ستدا”، هیواخوازیش بوو كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هه‌ڵبگرێت، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی بكات پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراقی بكات، چونكه هاوپه‌یمانی نیشتمانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێكده‌هێنێت.
هاوکات دەڵێت ” هه‌ڵوێستی كورد به‌ره‌وسەختی ده‌ڕوات، پێموانیه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی داواكارییه‌كانییان جێبه‌جێ نه‌كرێت. هه‌واڵی ئه‌وه له ئارادایه كه كورد شاندێك پێكده‌هێنن و سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ پێشكه‌ش كردنی نه‌خشه رێگایه‌كی نوێ له‌باره‌ی كاركردنییان له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
ده‌راجی ئەوەش دەڵێت ” پێكهاته‌ی سوننه بۆ سێ به‌ش دابه‌ش بوون، به‌شێكیان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جبوری ده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه ده‌ده‌ن بۆ لابردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، به‌شێكیشییان له نێوان به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌مدا گیرییان خواردوه”.