ئۆباما: پێموانەبوو میسریەکان موبارەک وەلابنێن

0

نوچە-ئیسنا

سەرۆکی ئەمریکا لە وتووێژێکدا، تیشکی خستۆتە سەر چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە بەهاری عەرەبیەوە.

باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی سی.ئێن.ئێن دەڵێت:هەمووان لەو ئاراستەیەی کە بەهاری عەرەبی بە خۆیەوە گرتی حەپەسان. کاتێک بەهاری عەرەبی دەسەڵاتەکانی کردە ئامانجی خۆی، ژمارەیەک لەم حکومەتانە لەوە تێگەیشتبوون کە وڵامدەری ویست و داوای خەڵکی خۆیان نین. بە بێ ئەوەی هیچ رێکارێکی دیموکراتی بەدی بکرێت.

باراک ئۆباما ئەوە دەخاتە روو، کە پێی وانەبووە حوسنی موبارەک، سەرۆککۆماری پێشووی میسر لە دەسەڵات وەلابنرێ و واز لە کورسیەکەی بێنی.

هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەردەوام مەترسییەک لە ئارادایە، راست لەو شوێنانەی کە کۆمەڵگاکان سەرکوت کرابوون.ئەمەش حەقیقەتێک بوو کە دەسەڵاتەکان  لێی تێنەگەیشتبوونن.

ئۆمابا لە بەشێکی دیکەی وتووێژەکەی دەڵێت، پێموایە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە رووداوەکان بەم خێراییە بچێتە پێش، ژمارەیەک زۆریش بە پیچەوانەوە، بۆ نمونە ئەوەی لە سوریا روویدا پێشبینی نەکراو بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com