داود ئۆغڵو بۆ یەکەم جار باسی لە دەست لەکارکێشانەوەی دەکات

0

نوچە-فارس

سەرۆکوەزیرانی تورکیا کە ئەم رۆژانە بە پیلانگێڕی لە دژی سەرۆککۆماری تورکیا تۆمەتبار کراوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ باکێکی لە دوورکەوتنەوە لە سیاسەت نییە.

ئەعمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا کە ئەم دواییانە لە لایەن کەسانی نزیک لە سەرۆککۆماریری تورکیاوە بە پیلانگێڕی لە دژی ناوبراو تۆمەتبار کراوە، بۆ یەکەم جار بە شیوەی ناڕاستەوخۆ باس لە دەست لە کارکێشانەوە و دوور کەوتنەوە لە سیاسەت دەکات.

بە گوێرەی رۆژنامەی”الحیاة” داود ئۆغڵو لەم بارەیەوە رایگەیاندووە”جگە لە خودا نەبێ لە کەس ناترسیم، لەو شتانەی کە لە بارەی منەوە دەگوترێ یان دەنووسرێ هیچ باکێکم نییە و ئامادەم لە هەر پۆستێک بکشێمەوە، من خۆی فیدای مانەوەی پارتی داد و گەشە پێدان کردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com