نوچه‌نێت-هه‌ولێر
سه‌رۆكی روانگه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له عێراق زیاد عجێلی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌وكاته‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ گرتووه، 48 رۆژنامه‌نووسی عێراقی له‌سێداره‌داوه.
عجێلی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئه‌لغه‌د)ی ئاسمانی گوتی، نه‌هامه‌تی رۆژنامه‌نووسانی عێراق هاوشێوه‌ی رۆژنامه‌نووسانی تری عه‌ره‌به، وه‌كوو یه‌مه‌ن و لیبیا و سوریا.
عجێلی هەروەها دەڵێت، هێزه سیاسییه‌كان و حیزبه‌كانی عێراق سه‌دان هێڵی سووریا‌ن له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌گه‌ریی عێراقی داناوه، حكومه‌تیش جۆره‌ها سنووری سه‌پاندووه، وه‌كوو رێگه‌نه‌دان به هه‌ڵگرتنی كامێرا له به‌غدای پایته‌خت!