نوچه‌نێت- middleeastmonitor
رۆبه‌رت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت، روداوی چوونه ناو په‌رله‌مان له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌دره‌وه رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له ” هه‌ڵگیرسانی ململانێی چه‌كداری نێوان گروپه شیعه‌كان”.
فۆرد له ساڵانی نێوان 2011 بۆ 2014 باڵیۆزی ئه‌مریكا بوه له سووریا.
فۆرد رۆژی دووشه‌ممه گوتی ” بارگرژی ئه‌مدواییه دوو لێكدانه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان دروستبوونی ململانێیه‌ك كه پێده‌چێت چه‌كداری بێت له نێوان گروپه شیعه‌كانی سه‌ر به سه‌در و ئه‌وانه‌ش كه پشتیوانی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری دووه‌میش هه‌ڵگیرسانی ململانێ له نێوان ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات و لایه‌نگرانی سه‌در”.
هاوکات دەڵێت” له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و مانۆڕه‌ی كه ئێستا سه‌در ئه‌نجامی ده‌دات ، تا ئێستا وڵات له بارودۆخێكی سیاسی ته‌مومژاویدایه، هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت له به‌رژه‌وه‌ندی كێ ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی دێت، ئه‌مه قیرانه رۆڵێكی نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌نگی دژی داعش له وڵات‌دا، ئه‌م جگه له كاریگه‌رییه راسته‌وخۆكه‌ی له‌سه‌ر بودجه”.
باڵێۆز پێشووی ئه‌مریكا پێێوایه كه ” پێشبینی ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عێراق و محه‌مه‌د غه‌بان وه‌زیری ناوخۆ، له كۆتایی قه‌یرانه‌كه‌دا پۆسته‌كانییان له‌ده‌ست بده‌ن، به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و پشتیوانییه‌یان كه له گروپه شیعه‌كانی دژی سه‌دری ده‌یكه‌ن”.
ئه‌و دیپلۆماتكاره دێرینه كه ئێستا له په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه كار ده‌كات، ئاماژه‌ی به تویتێكی به‌رهه‌م ساڵحی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق كرد كه له سه‌روبه‌ندی چوونه ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه وتبووی ” ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا كۆتایی به سیستمی سیاسی ساڵی 2003 هێنا”.
هه‌ر له‌و كاته‌دا سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و ” سیستمه سیاسییه‌ی كه ئیراده‌ی گه‌ل به هه‌ند وه‌رناگرێ”.
هه‌روه‌ها وتی ” پێویسته فراكسیۆنی ئه‌حرار له مانگرتنه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان بكشێته‌وه تێكه‌ڵاوی شتی لابه‌لای سیاسی نه‌بێت، كاری فراكسیۆنه‌كه سڕ بكرێت تا به‌ستنی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به حكومه‌تی ته‌كنۆكراتی بێلایه‌ن”.
فراكسیۆنی ئه‌حرار له په‌رله‌مانی عێراق 34 كورسی هه‌یه له كۆی 328 كورسی په‌رله‌مان.