نوچەنێت
خانمە پێشکەشکارێکی کورد، کەئێستا لە یەکێك لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کار دەکات مەرجەکانی شووکردنی خۆی بۆ هەرکەسێك خستە ڕوو کە ئامادەیی ئەوەی هەیە داوای هاوسەرگیری لەو خانمە بکات.
ئیمان دەرباز ئەو خانمە پێشکەشکارەیە کە ئێستا لەکەناڵی کوردستان24 کار دەکات و لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “هه‌رگیز ژیانی خانه‌واده‌یی خۆم ناگۆڕمه به كار، هه‌ر كات زانیم كاره‌كه‌م، كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ به‌سه‌ر ژیانمه‌وه، ئه‌وكاته بڕیاری ژیرانه ده‌ده‌م و رۆژنامه‌وانی ته‌نیا یه‌ك بوار نییه، ده‌توانم دوور له شاشه‌ش كاری خۆم بكه‌م”.
ئیمان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا بیری لە شووکردن نەکردووەتەوە و لە ئەگەری بڕیاری شوکردنیشدا مەرجەکانی دەخاتە ڕوو و دەڵێت “كه بڕیاریشم دا شوو بكه‌م، گرنگ نییه چۆن ده‌بێ، گرنگ ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سه كورد بێت و هه‌ستی ئازادی تێدا بێت و وه‌كو من كوردستانی بێت”.
ئیمان ده‌ربازی خانمە پێشکەشکار لە ساڵی 1991 له شاری دهۆك له‌دایك بووه ،لەزانكۆی دیجله له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان به‌شی كوردۆلۆجی ته‌واو كردووه.







