نوچە.نێت
ميلينا سانتوس، هاوسەری وەزیری گەشت و گوزاری بەرزایل ، بەهۆی وێنە بێ ئابروەکانیەوە لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان هەرا دەنێتەوە و دەبێتە جێی رەخنەی چالاکوانی ووڵاتەکەی.
خانمی یەکەمی گەشت وگوزار لە بەرازیل ،کە ناوی” ميلينا سانتوس” بۆ کەنالە ناوخۆیەکانی ئەو ووڵاتە وتی: ئەو وێنانە بەشێک بوە لە کارو چالاکیەکانم، کاتێک کە بەشداری پێشبرکێی هەڵبژاردنی شاجوانی کردوە لە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ٢٠١٣”.
ئەو خانمە دەشڵێت” وێنەکانی لەپێش هاوسەرگیری بوە، نەک لە ئێستادا”.
لەلایەکی تر چالاکوانانی بەرازیل، رەخنەیەکی زۆریان لە هاوسەری وەزیری گەشت وگوزار گرت، کە بەوشێوە بێ ئابروە دەرکەوتوە، وەک هاوسەری پیاوێکی سیاسی” ئەلكسندرو تيكسيرا “لە ووڵاتدا نەدەبوو بەو شێوە دەربکەوێت، کاتێک هاوسەرەکەی پۆستی وەزیری گەشت وگوزاری هەبێت”.


