نوچه‌نێت- فرانس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاری حیزبی ده‌عوه رۆژی دووشه‌ممه ئاشكرای كرد، حیزب داوای له عه‌بادی كردوه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به فرانس پرێسی گوتووە ” حیزبی ده‌عوه داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردوه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه و حیزب هیچ لاری نیه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی په‌سه‌ند پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێت”.
هه‌روه‌ها دەڵێت، هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات، كه داوا له عه‌بادی بكات ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه كه ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ عه‌بادی بدۆزێته‌وه.