گرژییەکی گەورە لەنێوان ئەمەریکا و ڕووسیا بەڕێوەیە

0

نوچەنێت

ئەمەریکا هۆشداری ڕوودانی گرژییەکی گەورە دەداتە ڕووسیا لە ئەگەری ڕانەگرتنی جموجوڵە ئاسمانییەکانی بەسەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکاوە، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە هۆشداری توندی ئاراستەی هێزی ئاسمانی ڕووسیا کرد.

فەرمانداری گشتی هێزە دەریاوانییەکانی سوپای ئەمەریکا لە ناوچەکانی سەر بەدەریای (پاڵتێك)، دوای کرد هەرچی زووە ڕووسیا جم و جوڵە ئاسمانییەکانی ئاسایی بکاتەوە، ئەوەشی خستە ڕوو لە ئەگەری ئاسایی نەکردنەوەی جموجوڵەکانی ڕووسیا گرژییەکی گەورە لەنێوان ئەمەریکا و ڕووسیا بەڕێوەیە.

جۆون ڕەیچارد فەرمانداری گشتی هێزە دەریاوانییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی سەر بەدەریای (باڵتێك) لەگەڵ بڵاو کردنەوەی ئەو هۆشدارییەدا ئەوەشی ڕاگەیاند کە هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا دەیان جار ئاگادراییان داوەتە فڕۆکە سیخوڕە بێدەنگەکانی ڕووسیا کاتێك ماوەیەکی زۆرە بەشێوەیەکی سیخوڕی بەسەر کەشتییە دەریاییەکانی ئەمەریکادادەسوڕێنەوە، بەڵام فڕۆکە سیخوڕەکانی ڕوسیا سەرەڕای گوێنەدانە هۆشدارییەکانی ئێمە بەردەوامن لە چاودێریکردن و سیخوڕیکردن بەسەر کەشتییە دەریاییەکانمان.

فەرمانداری گشتی هێزە دەریاوانییەکانی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر و لو رۆژی هەینی ٣٠ نیسان بۆ جارێکیتر فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیا لە نزیک بەندەری کالینینگرادی دەریای باڵتیک چەند جارێکی بەسەر فڕۆکەیەکی “جێت”ی سوپای ئەمریکادا سووڕایەوە و ئەوەش دەڵێت کە فڕۆکەکە بە شێوەیەکی مەترسیدار بەسەر فڕۆکەکەی ئەمریکیکادا ڕۆشتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com