نوچە-فارس
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ سێ شەممە،٣ی مای، سەردانی مۆسکۆی کردووە دەڵێت بەرێوەچوونی دانیشتنی گروپی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە سوریا بابەتێکی پێویستە و، وەزیری دەرەوەی روسیاش بە مەبەستی چاودێری بە سەر ئاگربەستی سوریا باس لە دانانی ناوەندێکی روسی-ئەمریکی دەکات.
دی مستۆرا کە ئەمڕۆلە مۆسکۆ بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سێرگی لاڤرۆف بوو.
جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئامانجی سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ دۆزینەوەی رێکارێک بووە، بە وەگەڕخستنەوەی وتووێژەکان دەربارەی سوریا.
بە گوێرەی ئاژانسی ئینتەر فاکس، دی مستۆرا ئەوەشی خستۆتە روو کەدەستپێکردنەوە و بەرێوەچوونی وتووێژەکانی سوری-سوری بەستراوەتەوە بە بە هاتنەئارای ئاشتی و ئاگەربەست لە حەلەب.
سەرۆکی دەزگای دبلۆماسی روسیا لەم بارەوە گوتویەتی: بە ئەگەر زۆر لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا جێبەجێکردنی ئاگربەستی کاتی لە حەلەب بە فەرمی رابگەیەنرێت.