نوچە-تسنیم
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، سەبارەت بە دۆخی شاری حەلەب راپۆرتێک ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات.
بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی”النشرە”عمرو ابوالعطا، نوێنەری هەمیشەیی میسر لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: دی مستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا بەم زووانە لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، رەوشی شاری حەلەب دەخاتە روو.
شاری حەلەب دوابەدوای شەڕ و پێکدادانەکان کە بۆتە هۆی پێشێل کردنی ئاگربەستی سوریا، بۆتە مەیدانی شەڕێکی ماڵوێرانکەر.