نوچەنێت-شفقنا
بە گوێرەی رۆیتەرز، پاکستان دوابەدوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، دەربارەی کەیسی مەرگی بن لادەن رەخنەی لەم پاڵێوراوەی کۆماریەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا گرتووە.
دۆناڵد ترامپ رایگەیاندووە، کە ئەگەر براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بێت، گوشار دەخاتە سەر پاکستان تا ئەو پزیشکەی کە حەشارگەی ئۆسامە بن لادەنی ئاشکراکردبوو ئازاد بکات.
ترامپ رۆژی هەینی رابردوو بە فاکس نیوزی گوتبوو، کە ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی دوو خولەکدا. پزیشکی پاکستانی شەکیل عفریدی ئازاد دەکات، چونکە پاکستان بە هۆی یارمەتیەکانی ئەمریکاوە پێویستی بە واشنتۆن هەیە.
دەوڵەتی پاکستان، وێڕای رەدکردنەوەی ئەم لێدوانەی ترامپ، رایگەیاندووە کە پاکستان داگیرکراوی ئەمریکا نییە.