ئەمریکا: دۆخی ئازادیی ئایینی لە ئێران  لە خراپتربووندایە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

کۆمیستۆنی ئەمریکا بۆ کاروباری ئازادی ئایینەکان لە جیهاندا، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەڵێت دۆخی ئازادیی ئایینی لە ئێران لە خراپتربووندایە.

کۆمیسیۆن پێشنیاری کردووە بە دەوڵەتی ئەمریکا، لە ناساندن و گەمارۆ خستنە سەر پێشێلکەرانی مافی کەمینەکان و ئازادیی ئایین لە ئێران بەردەوام بێت.

ئەم کۆمیسیۆنی راوێژکاریە، کە لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە پێکهاتووە و دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و ناحزبی هەژمار دەکرێ دەڵێت: حکومەتی ئێران  بە شێوەیەکی ئامانجدار، ئاشکرا بەرەدوامە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئایینی لە ئێران، کە نمونەکەی “زیندانی درێژماوە، ئەشکەنجە و لە سێدارەدانە”.

بە گوێرەی راپۆرتی ساڵانەی ئەم کۆمیسیۆنە، لە کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتی حسەن روحانییەوە، دۆخی ئازادیی ئایینەکان لە ئێران خراپتر بووە و سەرۆککۆماری ئێران پشتی لە هەموو ئەو قەول و بەڵێنانە کردووە، کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و لە پەیوەندی لە گەل کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان دابووی.

ئێران تەنها  ئایینەکانی مەسیحی، زەردەشتی و یەهوودی بە فەرمی دەناسێت. ئایینەکانی وەک بەهاییەت بە فەرمی ناناسێ و بەرپرسانی ئێرانی وەک فیرقەی “ضالە” وەسفیان دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com