نوچه‌نێت-فرانس پرێس
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ 2ی ئایار جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا زۆركات كه‌سانی بێ‌تاوان به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و له دۆخی زۆر خراپ‌دا زیندانییان ده‌كه‌ن.
رۆژی شه‌ممه شاندێكی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه سه‌لیل شیتتی سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه‌ی تێدابوو، شه‌ممه سه‌ردانی زیندانی عامریه‌ی فه‌للوجه‌ی رۆژئاوای به‌غدایان كرد و له دۆخی زیندانییه‌كانیان كۆڵییه‌وه.
شیتتی، له دوای بینینی دۆخی زیندانی عامرییه‌ی فه‌للوجه به فرانس پرێسی وت “سه‌ردانی یه‌كێك له زیندانه‌كانمان كرد له عامرییه‌ی فه‌للوجه كه 700 كه‌سی تێدان و چه‌ند مانگێكه به گومانی تیرۆر زیندانی كراون، دۆخیان هێنده خراپه تووشی شۆكت ده‌كات، به‌جۆرێك هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نیا یه‌ك مه‌تری چوار گۆشه رووبه‌ری هه‌یه و ته‌نانه‌ت جێگه‌یان نیه پاڵبكه‌ون “.
شیتتی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “توالێته‌كانیشیان له هه‌مان ژووردان، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی خواردنێكی ئێجگار كه‌میان پێده‌درێت، به‌گشتی دۆخیان زۆر خراپه”.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سكرتێری گشتی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی “ده‌سه‌ڵاتـداران به فه‌رمی تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی هیچ یه‌ك له‌و 700 كه‌سه نه‌كردبوو، به‌رپرسه خۆجێییه‌كانیش ناتوانن لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن”.