ئەمریکا و روسیا بۆ چاودێری زۆرتر بە سەر جێبەجیکردنی ئاگربەستی سوریا رێککەوتن

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لە رێککەوتنی واشنتۆن و مۆسکۆ بە مەبەستی چاودێری زۆرتر بە سەر ئاگربەسی سوریادا دەکات.

بە گوتەی کێری، دوو وڵات لە سەر ئەوە ریککەوتوون کە کەسانی زۆرتر رەوانەی جنێف بکەن تاکوو رۆژانە و لە نزیکەوە پابەندبوونی لایەنەکان بە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەی سوریا کۆنتڕۆڵ و چاودێری بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها سەبارەت بە شەفافتربوونی هەلومەرجی پێکهینانی ئاگربەستی تەواو لە سەر خاکی سوریا لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا هیواداری خۆی دەربڕیوە.

بە گوتەی کێری، لایەنەکانی سوری لە قەیراناوی بوونی دۆخەکە رۆڵیان هەیە. کێری ٢٧ ئەپریل بە مەبەستی چاوپێکەوتن و دیدار لە گەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەرانی ئۆردۆن و سعودیە سەردانی جنێفی کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com