رەغدە: من لە دیمەشق دەمێنمەوە، بەم نزیکانەش “شۆرش دژی فەسادەکان” دەست پێ دەکات

0

نوچە.نێت

 

چەند رۆژیک لەمەوبەر بەهۆی ئەرووداوانەی کە لەحەلەب رویدا و چەندین کەسی سیڤیل بە مناڵ ، ژن و پیرەوە،  بوونە قوربانی دەستی رژێمی ئەسەد، هونەرمەندی سوری رەغدە، لەبەرنامەی “المختار” لە کەناڵی CBC میسر، رەخنە لە حکومەتی سوریا دەگرێت کە پێی وایە ، حکومەتی سوریا حکومەتێکی فەسادە.

رەغدە دەڵێت” خوین رشتنی خەڵکی سوریا با بەس بێت ، هەموو فەرمانگە حکمویەکان و تەنانەت وەزارەتی بەرگری، فەساد و گەندەڵن  لەکاتێکدا ئەوان وەک نوێنەری سەربازانی عەرەبی سوری موقەدەس  نوێنەرایەتی دەکەن”.

رەغدە دەشڵێت”من لە دیمەشق دەمێنمەوە، بەم نزیکانەش “شۆرش دژی فەسادەکان” لە مەیدانی ئەمەویەکاندا، دەست پێ دەکات”.

ئەو هونەرمەندە ئەماژەی بەوەش کرد کە “سەفارەتی سوریا لە ووڵاتی میسر خەوی لێکەوتوە و هیچ رۆڵێکی نیە بۆ راستکردنەوەی ئەو هەواڵانە کە لەمیدیاکاندا  بە هەڵە بڵاوکراونەتەوە، کە ووڵاتی سوریا غەرقی فەساد بوە ، منیش بەتەنیا سەنگەر دەگرم و جەنگ بەرپا دەکەم تە دەگەمە راستیەکان”.

رەغدە ئاماژە بەوە دەکات کە ” ئەو مناڵی گەرەکی ئەشرەفیەی شاری حەلەبە، کە ماوەیەکی زۆر لەژێر بەدەستی ئیرهابیەکاندا بوو.

وتیشی: من رۆژانە لەگەڵ کەس وکار و خزمانم و هاورێکانم لە هەموو پارێزگاکانی سوریاش قسەدەکەم، دەزانم  بە خولەک چی دەگوزەرێت”.
7r75

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com