نوچەنێت
سەرچاوەیەك لەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا هەواڵی شەهید بوونی دوو پێشمەرگە و بریندار بوونی پێشمەرگەیەکی تری پشتڕاستکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەشدا وردەکاری ڕووداوەکە دەخاتە ڕوو.
لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرچاوەیەك لە بەشی راگەیاندنی هێزی پێشمەرگە لە مێحوەری تەلوەرد لەمەکتەب خالید ڕووداوی تەقینەوەی بۆمبێكی بە سێ پێشمەرگەی مێحوەرەکەدا ڕاگەیاند وسەرچاوەکە ڕووداوەکەی بەم شیوەیە باس کردووە؛
له میحوه‌ری ته‌للوه‌رد له باشووری شاری كه‌ركوك له مه‌كته‌ب خالید سێ پێشمه‌رگه‌ی لیوای سێ به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی بۆمبێكه‌وه پێیاندا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه ،سێ پێشمەرگەکە دوانیان دەستبەجێ شه‌هید بوون ،هەروەها و پێشمەرگەکەی تر بەهۆی سەختی بریندار بوونەکەیەوە ئەویش گیانی لەدەستداوە.
ئەو پێشمەرگانە هه‌رسێكه‌یان پاسه‌وانی فه‌رمانده حه‌بچكۆلن،به‌ناوه‌كانی ( ئیبراهیم عه‌لی ، و عوسمان محه‌مه‌د ، و غالی ) ، و سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی شارۆچکەی سه‌ید صادقن.
شه‌هید ئیبراهیم عه‌لی
شه‌هید عوسمان محمد

