نوچەنێت-ئاژانسە عێراقییەكان
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند ،ئەمڕۆ دووشەممە موقتەدا سەدر رێبەری (رەوتی سەدر) بە سەردانێكی چاوەڕواننەكراو بەرەو تارانی ایتەختی ئێڕان بەڕێكەوتووە، لەلایەن سەرچاوەكەوە ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سەدر لە نەجەفەوە و بە فڕۆكەیەكی ئێرانی بەرەو تارانی پایتەخت بەڕێكەوتووە.
سەرچاوەكە روونی نەكردووەتەوە مەبەستی سەردانەكەی سەدر و ئەجێندای سەردانە كتووپڕەكەی چیە.
ئەم پێشكەوتنە دوای ئەوە دێت خۆپیشاندەرانی عێراقی چوونە ناو باڵەخانەی پەڕلەمان و پرۆسەی سیاسی عێراقیان ئیفلیجكرد.