نوچەنێت
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بەپشتبەستن بە داتا و زانیارییەکانی بۆرسە و بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی نەوتەوە زانیاری ئەوەی بڵاو کردەوە کە نرخی نەوتی خاوی پرێنت بەڕێژەی 48 سەنت دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.
ئاژانسەکە زانیاری ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە لە كاتژمێر 4:40ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وە به‌كاتی گرینج کە دەکاتە 6:40ی سه‌رله‌به‌یانی به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 46 دۆلار‌و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، ئه‌وه‌ش 60 سه‌نت یان له‌سه‌دا 1.3 له‌به‌های دوا داخستن، كه‌متر بووه، واتە نرخی نەوت سەرەڕای ڕاوەستان لە بەرزبوونەوەدا دەستی کردووە بە پاشەکشە کردن.
له‌ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕی ئاڵ و گۆڕکردنی نرخەکانی نەوتدا دابەزیووە بۆ 45 دۆلار‌و 44 سه‌نت.