ژمارەیەک سەبازی ئێرانی لە باشوری حەلەب کوژراون

0

نوچە-رادیۆ فەردا

ئاژانسی هەواڵدەریی فارس نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، باس لە بوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەرتەش  وسوپای ئەم وڵاتە لە ناوجەکانی زیتان و الحازر دەکات، کە دەکەوێتە باشوری حەلەبەوە  و دەڵێت ژمارەیەک لەم هێزانە بە هۆی شەڕو پێکدادانەکانی ئەم دواییانە لە سوریا کوژراون.

هەواڵدەریی فارس ئەمڕۆ دووشەممە،٢ی مەی، لە راپۆرتێکدا لە زاری”سەرچاوەیەکی مەیدانی” دەڵێت هێزەتایبەتەکانی ئێران لە شارۆچکەی زیتان و هێزەکانی سوپای قودسیش لە شارۆچکەی الحازر لە پارێزگای حەلەب بوونیان هەیە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی فارس، ژمارەی هێزەهێرشبەرەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەسەد لە دەوروبەری شاری حەلەب زیاتر لە ٨هەزار کەس بووە. فارس هێرشبەرانی بە “ئەندامانی بەرەی نوسرە”ناوبردووە.تاکوو ئێستا هیچ هەواڵدەرییەکی فەرمی راپۆرتێکی سەربەخۆی لەم بارەوە بڵاونەکردۆتەوە.

تا ئیستا ژمارەی کوژراوەکان و کاتی شەڕ و پێکدادانەکان روون نەکراوەتەوە .سەرچاوە مەیدانیەکە بە ئاژانسی هەواڵدەریی فارسی گوتووە، کە ژمارەیەک لە هێزە گیانفیداکانی سوپای قودس و ئەرتەشی ئێران لە کاتی ئەنجامدانی عەمەلیاتی راوێژکاری کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com