نوچە-شفقنا
بە گوێرەی سی.ئێن.ئێن. دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی سەۆککۆماری ئەمریکا لە حزبی کۆماریەکان، لە لێدوانێکدا ویڕای ئاماژەدان بە ناهاوسەنگی بازرگانی وڵاتەکەی لە گەل چین گوتویەتی: وەک ئەوەی وایە چینیەکان بۆ ساڵانێکی دورودرێژ دەستدرێژی سێکسییان کردبێتە سەر وڵاتی ئێمە.
ترامپ رایگەیاندووە، کە ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا رێگەنادات چینیەکان دەستدرێژی بکەنە سەر ئەمریکا.
ترامپ رۆژی رابردوو لە ئیندیانائەم، لێدوانەی وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هاوردەی بەربڵاوی کاڵا و خزمەتگوزاری لە چینەوە بۆ ئەمریکا خستۆتە روو.