نوچەنێت
- له به‌یانیاندا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پڕ به‌نزین بكه، چونكه كۆگای به‌نزین له‌ژێر زه‌ویدایه، له به‌یانیشدا پله‌ی گه‌رمی زه‌وی نزمه، هەتا پله‌ی گه‌رمی نزمتر بێت چڕی به‌نزین زیاتره، به پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ زیاد بوونی پله‌ی گه‌رمی به‌نزین ده‌كشێت بۆیه ئه‌گه‌ر له‌دوای نێوه‌ڕۆ به‌نزین بكه‌یته ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئه‌وا ئه‌و لیتره به‌نزینه‌ی كه ده‌یكڕیت لیتری ته‌واو نییه.
- له‌کاتی پڕ كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له به‌نزین، زۆر فشار مه‌خه سه‌ر ئامێری به‌نزین تێكردنه‌كه، پڕ كردن به هێواشی ئه‌و هه‌ڵمه كه‌مده‌كاته‌وه كه ده‌چێته ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه، به‌ڵام پڕكردنه‌وه‌ی خێرا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵمێكی زۆر بچێته تانكی به‌نزینه‌كه‌ته‌وه، به‌مه‌ش له ئه‌نجامدا ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ت ده‌ست ناكه‌وێت كه كڕیوته.
- گرنگترین ئامۆژگاری ئه‌وه‌یه تانكی به‌نزینه‌كه‌ت پڕ بكه‌وه، كاتێك نیوه‌ی به‌تاڵ بوه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌نزین زۆر زوو به‌هه‌ڵم ده‌بێت، هه‌تا هه‌وای ناو ته‌نكی به‌نزینه‌كه كه‌متر بێت ئه‌وا كه‌متر به‌هه‌ڵم ده‌بێت.
- ئه‌گه‌ر زانیت تانكه‌ری سوته‌مه‌نییه‌كه به‌نزینه‌كه‌ی راسته‌وخۆ ده‌كاته كۆگاكانه‌وه، له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پڕ مه‌كه له‌و وێستگه‌یه، چونكه پرۆسه‌ی به‌تاڵ كردنه‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خڵته و پیسییه نیشتوه‌كه‌ی ناو كۆگاكه بجوڵێت و تێكه‌ڵی به‌نزینه‌كه ببێت، به‌مه‌ش ئه‌و به‌نزینه پیسه دێته ناو ته‌نكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تۆ و زیانی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌دات.