تایمز: نیوەی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

0

نوچەنێت-شفقنا

رۆژنامەی تایمز بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک باس لە ئەگەری باشتر بوونی دۆخی بازاڕی نەوتی خاوی لە نیوەی دووەمی  ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە نرخی نەوت ئەمساڵ گەیشتە نازمترین ئاستی خۆی.

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتە٤٨.٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینی نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاست لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوودا، واتە کەمتر لە ٣٠ دۆلار.

چاوەڕواندەکرێت، رێژەی هەناردەی نەوتی وڵاتانی نائەندام لە ئۆپێک رۆژانە بگاتە ٧٠٠هەزار بەرمیل لە رۆژدا، بابەتێک کە لە ساڵی ١٩٩٢ بەم لاوە زۆرترین دابەزینی هەژمار دەکرێت.

لە راپۆرتەکەی تایمزدا هاتووە: بە پێی ئەنجامەکانی توێژێنەوەیەک کە لە هەفتەی رابردوو ئەنجام دراوە، دەردەکەوێت کە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک لە سەر یەک رۆژانە ٣٢.٦٤ ملیۆن بەرمیل نەوتیان رەوانەی بازاڕ کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم رێژەیە لە مانگی مارسی رابردوو ٣٢.٤٧ ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژدا، کە ئەنجامەکەی بووە هۆی ئەوەی کە بەرهەمهێنای نەوت لە مانگی رابردوو بگاتە بەرزترین ئاست لە ٢٠ ساڵی رابردوودا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com