راوێژکاری عەلی خامەنەیی رەخنە لە هێرشبەرانی سەر پەرلەمانی عێراق دەگرێ

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

عەلە ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران رەخنە لە هێرشبەرانی سەر پەرلەمانی عێراق دەگرێت.

ویلایەتی، رۆژی یەکشەممە 1-5-2016، لە دیدار لە گەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەڵێت: خەڵکی عێراق وەڵامی ئەو کەسانە دەدەنەوە کە دەیانەوێت لە رێگەی نایاساییەوە ئەمن و ئاسایشی ئەم وڵاتە تێکبدەن.

لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رۆژی شەممەی رابردوو بە چوونە ژوورەوە بۆ ناو پەرلەمانی عێراق نزیک بە ٦ کاتژمێر  لە هۆڵی پەرلەمان مانەوە و، دواتر لە ناوچەی سەوزی بەغداد مانیان گرت.

هێرشبەران، خوازیاری دەنگی ئەرێنی ئەندامانی پەرلەمان بوون بە لیستی پێشنیاری  حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، هەروەها رۆژی یەکشەممە کۆتاییان بە مانگرتن هێنا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com