نوچەنێت
له‌دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ خۆپیشانده‌ران ناوچه‌ی سه‌وزیان داگیركرد، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان، چۆڵكردنی ناوچه‌ی سه‌وزی ڕاگه‌یاند.
ئیخلاس عوبێدی” وته‌بێژ به‌ناوی لیژنه‌كه‌وه له‌ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه، له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران و مانگرتوواندا گوتی: داوا ده‌كه‌ین له‌یه‌ك دانیشتنی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات بدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وداخوازییه‌مان نه‌هاته‌دی، ئه‌وكاته ئێمه ده‌چینه سه‌ر قۆناغی دووه‌م و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌كارده‌خه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا، ده‌چینه سه‌ر قۆناغی سێیه‌م كه‌بریتی ده‌بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌واز بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و داخوازییه جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وا گه‌ل هه‌موو هۆكارێكی مه‌شروع به‌كاردێنێت، كه كه‌مترینیان بریتی ده‌بێت له چوونه ناو هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و، یاخی بوونی مه‌ده‌نی و، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری.
راشیگەیاند: بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بده‌ین به بڕیارده‌رانی سیاسی، ده‌رفه‌تێكیان ده‌ده‌ینێ و، له‌وپه‌ڕی هێز وتواناوه چۆڵكردنی ناوچه‌ی سه‌وز ڕاده‌گه‌یه‌نین. ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێزگرتنێك له سه‌ردانیكردنی ئیمام موسای كازم. له‌دوای ئه‌و سه‌ردانه ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و، واوه‌یلا بۆ حاڵی دز و گه‌نده‌ڵه‌كان.