نوچه‌نێت-ئه‌لوه‌فد
خۆپیشانده‌ران به‌غدا، ناڕه‌زاییه‌كانیان ناشارنه‌وه له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی ئێران له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه له عێراق ده‌یانكات.
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا، چه‌ندین هوتاف له‌دژی ئێران وترانه‌وه له‌وانه (إيران بره بره-ئێران بۆ ده‌ره‌وه) و (اني الصدر رباني يا قاسم سليماني- ئه‌من سه‌دری هه‌واداری خودام، ئه‌ی قاسم سوله‌یمانی) وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی پاسدارانی ئێران كه راسته‌وخۆ پشتیوانی میلیشیا شیعه‌كان ده‌كات.
چاودێران پێیانوایه، مه‌به‌ستێكی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌در بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێرانه له عێراق و گێڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی وڵاتانی عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ك ده‌یانه‌وێ مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی جیهان شاری نه‌جه‌فی عێراقی بێ نه‌وه‌ك شاری قوم له ئێران، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی ئایه‌توڵڵا سیستانی و حیزبه شیعه‌كانی وه‌ك ده‌عوه و به‌در و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئێسلامیی عێراقه.