سەلیم جبوری: رودانی ئەو گرژیانە لە ئەستۆی عەبادییەو لە چاکسازیش دواکەوتووە

0

نوچەنێت

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەرپرسیارێتی روداوی هەڵکوتانە سەر پەرلەمان و پەرلەمانتاران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەخاتە ئەستۆی عەبادی. جەختیش لەوەدەکاتەوه، حکومەت لە ئەنجامدانی چاکسازییەکان دواکەوتووە.

سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و نیشتمانیدان، کە داوایان لێدەکات هەموویان هاوکاری یەکدی بکەن، بۆ تێپەڕاندنی قەیران، هەڕەشەکان و هەڵەکان، “هەروەها داوامان لێدەکات ئیرادە و ئارامگرتن و دەستپێشخەری زیاتر بکەن”.

لە گوتارەکەدا جبووری رایگەیاند، عێراق بە رێگایەکی ترسناک و هەستیاردا تێدەپەڕێت، هەندێک کەسیش دەیانەوێت بە ئاراستەیەکی هەڵەیدا ببەن “لەسەر ئێمە پێویستە لەنێوان دوو رێگادا یەکێکیان هەڵبژێرین، یان وڵاتێکی راستەقینە و دەستووری و ئەنجامدانی چاکسازییەکان یان ئاژاوە و ململانێ، ئەگەر هەڵبژاردنی دووەم هەڵبژاردەی هەندێک کەس بێت، ئەوا هەڵبژاردەی ئێمە یەکەمە، هیچ جێگرەوەیەکیشمان جگە لە پاراستنی پرۆسەی سیاسی و شکۆی وڵات نییە”.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گوتارەکەدا ئاماژەی بەچەند خاڵێکدا:

١-پەرلەمانی عێراق ماڵی گەلی عێراقە و نوێنەرایەتی ئەوان دەکات، هەروەها پێداگیرە لەسەر داواکاری خۆپیشاندەران و مانگرتووان، ئەو دەستدرێژیکردنەی بەرامبەر بە پەرلەمان و پەرلەمانتارانیش روویدا، پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسایە، ناکرێت کارێکی لەو شێوەیە بخرێتە نێو بەندی ئازادی رادەربڕین، مافە گشتییەکان لە دەستوور و یاسادا روونکراونەتەوە، کە لەبەرامبەردا پاراستنی مافی ئەوانی دیکە و شکۆمەندییانە.

٢-ئێمە رێز لە ئیرادەی گەل و مەرجەعە ئاینییەکان، سیاسییەکان و کۆمەڵایەتییەکان دەگرین لە ئەنجامدانی چاکسازییەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەڵام ئەو بابەتە لەلایەن حکومەتەوە زۆر دواکەوت، دواتر حکومەت وەکو تۆپێکی ئاگرین مامەڵەی لەگەڵدا کردوو هەوڵیدا بیخاتە  نێو پەرلەمان. پێویستە حکومەت ئەو رێکارانە لەکاتێکی زوودا کۆتایی پێبێنێت، لەچوارچێوەی بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

٣-فەرماندەی هێزە چەکدارەکان بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو خەرقە ئەمنی و هەڵکوتانە سەر وڵات و شکۆی دەگرێتە ئەستۆ، لەسەری پێویستە رێکاری تەواو بۆ پاراستنی عێراقییەکان و نوێنەرانی گەل بگرێتە بەر.

٤.پەرلەمان لە ئەنجامدانی دانیشتنەکان و دەستپێکردنەوەی کارەکانی بەردەوام دەبێت، بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم  دۆسییەکان، ئەگەر لایەنە سیاسیی و مەرجەعیەتی ئایینی گەیشتن بە رێککەوتن. دەبێت ئەو کەسانەش رەوانەی داداگا بکرێن، کە لەهەڵکوتانە سەر پەرلەمان تێوەگلاون، هەروەها ئەو کەسانەش کە کەمتەرخەم بوونە.

٥-لەسەر کوتلە سیاسییەکان و سەرکردە سیاسییەکان پێویستە چارەسەری راستەقینە و راشکاوانە پێشکەش بکەن، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی عێراق و ئاسایش و سەروەرییەکەی، لەلایەن منیشەوە، لە ئێستاوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان و مەرجەعیەتی ئایینی گفتوگۆ دەسپێدەکەم، ئەو کارەش بەرپرسیارێتی هەمووانە و چاوەڕوانیش لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە.

٦-ئەگەر لایەنەکان گەیشتن بە بیرۆکەی دووبارە بوونیادنانەوەی هەیکەلی حکومەتی عێراق یان وڵات، تەنانەت پرۆسەی سیاسیش، داوایان لێدەکەم ئەگەر لەئەنجامدانی چاکسازییەکان  گەیشتووینەتە ئاسۆیەکی داخراو، هەموو ئەگەرێکیش لەو بارەیەوە کراوەیە، کە لەبەرژەوەندی عێراق و کۆتاییهێنان بەو قەیرانە بێت، بۆیە داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەم  هەڵوێستی خۆیان رابگەیێنن و چارەسەری جەوهەری بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێشکەش بکەن.

٧-تیرۆر یەکێتی وڵاتمان بە ئامانج دەکات، ئەو ناکۆکیانەی ئێمە دەرفەت بە تیرۆر دەدات، دوای ئەو گورزانەی بەریانکەوتووە لەلایەن هێزەکانمان لە هێزە ئەمنیی، سەربازییەکان، خۆبەخشەکان، حەشدی شەعبی، چەکدارانی هۆزەکان و پێشمەرگە، کە توانینیان کۆنترۆڵکردنەوەی بەشیر و پێشتریش هیت و ناوچەکانی دیکەی عێراق بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com